هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە. یەکەم کەس بە بۆ هەڵسەنگاندن!
ژێرخان و بیناسازی / ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆ
نرخی تاک
8,000 - 15,000 IQD / نموونە
نرخی کۆفرۆش
بۆ نرخ پەیوەندی بکەملحەقەکانی بۆری مەجاری ( PP) بۆ پەیوەستکردن، دروستکردنی لق، گۆڕینی ئاراستە و تەواوکردنی سیستەمی ناوخۆی دەرکردنی پاشەڕۆ، پاشماوە و ئاوی پیس دیزاین کراون. لە پۆلیپرۆپیلینی کوالیتی بەرز دروست کراون و کارایی هایدرۆلیکیی باش، بەرگری لە خوران و گۆڕانی پلەی گەرمی، سیڵکردنی ئاسایش، دامەزراندنی ئاسان و کارکردنی درێژخایەن دابین دەکەن. تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان • ماددە: پۆلیپرۆپیلینی کوالیتی بەرز (PP) • تیرە سەرەکییەکانی پەیوەندی: 32، 40، 50 و 110 ملم، بەپێی جۆری ملحەق (فیتینگ) • گۆشە بەردەستەکان: 15°، 30°، 45°، 67° و 87°، بەپێی جۆری ملحەق (فیتینگ) • ڕێکخستنی عەکسەی گۆڕاو: لە 0° تا 87° • قەبارەکانی گونجێنەر(ئەداپتەر)ی پلاستیک ( PP) بۆ ئاسن: 50/75 و 110/124 ملم • جۆرە بەردەستەکان: کەپلینگی ئاسایی و چاککردنەوە، عەکس، عەکسی گۆڕاو، عەکسی خاوەن دەرچە، تیی یەکسان و بچوککەرەوە، تەقسیمی Y، تەقسیمی دوولق، تێپەڕێنەر، لقە چەندئاستەکان، بچوککەرەوەی نا یەکسان، قفڵی هەوادان، دەرچەی پاککردنەوە، پارچەی بۆری زیادکردن، کەپ (قەباغ)، کەڵاوەی هەواکێش، ئەداپتەری PP بۆ ئاسن، دەرچەی ئەرزی، نێوەندە بەستەری نەرم، بەستەر (کەپلینگ)ی نەرم، ئەڵقەی داخستن (واشەر) ، قەفیزی بۆری و قفڵی پشکنەر • بەرگری لە پلەی گەرمی: بەرگری هەیە دژی بەرزبونەوەی کاتی پلەی گەرمی تا 95°C • شێوازی پەیوەستکردن: بەستن بە نێوەندە بەستر لە ڕێگەی فشار، لەگەڵ واشەری لاستیکی • بەکارهێنانی سەرەکی: سیستەمی ناوخۆی دەرکردنی پاشەڕۆ، پاشماوە و ئاوی پیس وردەکاری زیاتر لە داتاشیتی تەکنیکی هاوپێچدا بەردەستە دەتوانین بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق دابین بکەین
| کۆمپانیای بەرهەمهێنەر | RTP |
| بنەچە | Russia |
| کۆدی بەرهەم | SH-0040 |
| شوێن | سلێمانی |