هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە. یەکەم کەس بە بۆ هەڵسەنگاندن!
پیشەسازی / کارەبای پیشەسازی و وزە
ئۆڤەرلۆد ریلەی براندی سیمنس (Overload Relays by Siemens) دواخەری پاراستن لە بارگرانی Siemens کە لەلایەن ABG Electronic دابین دەکرێن، مۆتۆڕە کارەباییەکان بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو لە بارگرانی، ونبوونی فەیز و زیادبوونی تەزو دەپارێزن. بەرهەمەکان ڕیلەی گەرمی زنجیرەی Siemens SIRIUS 3RU و ڕیلە ئەلیکترۆنییەکانی 3 RB بە مەودای ڕێکخستنی تەزووی جیاواز دەگرێتەوە. تایبەتمەندییە گشتییەکان • جۆری بەرهەمەکان: ڕیلەی گەرمیی و ئەلیکترۆنی بۆ پاراستن لە بارگرانی (ئۆڤەرلۆد) • زنجیرەکان: Siemens SIRIUS 3RU و 3RB • ڕێکخستنی تەزوی ماتۆڕ، بەگوێرەی مۆدێل • دوبارە ڕێکخستن (ڕیسێتکردن)ەوەی دەستی یان ئۆتۆماتیکی و کۆنتاکتی یاریدەدەر، بەگوێرەی مۆدێل • گونجاون بۆ پەیوەستکردن بە کۆنتاکتەرە گونجاوەکانی Siemens یان دامەزراندنی سەربەخۆ • دەبێت لەگەڵ سیستەمی پاراستنی گونجاو لە کورتە بازنە (شۆرت سێرکت) بەکاربهێنرێن • تایبەتمەندییە وردەکان دەبێت بە کۆدی بەرهەمی Siemens پشتڕاست بکرێنەوە بەکارهێنانەکان بۆ پاراستنی مۆتۆڕەکانی پەمپ، پەنکە، کۆمپرێسەر، کۆنڤێرتەر، تێکەڵکەر، وەردکەر، سیستەمەکانی HVAC و ئامێرە پیشەسازییەکان بەکاردێن. بوارەکانی بەکارهێنان گونجاون بۆ کارگەکان، دامەزراوەکانی نەوت و گاز، پاڵاوگەکانی ئاو، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، هێڵەکانی بەرهەمهێنان، سەنتەرەکانی کۆنترۆڵی مۆتۆڕ، خزمەتگوزارییەکانی بینا، کارگەکانی چیمەنتۆ و پۆڵا و پرۆژە پیشەسازییەکانی دیکە. ئێمە دەتوانین ئەم بەرهەمانە بۆ سەرانسەری عێراق، سوریا، ئێران و هەروەها بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دابین بکەین.
| کۆمپانیای بەرهەمهێنەر | Siemens |
| بنەچە | Germany |
| کۆدی بەرهەم | ABG-0006 |
| شوێن | سلێمانی |
ABG
ABG
ABG
ABG