هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە. یەکەم کەس بە بۆ هەڵسەنگاندن!
ژێرخان و بیناسازی / ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆ
نرخی تاک
15,000 IQD / نموونە
نرخی کۆفرۆش
بۆ نرخ پەیوەندی بکەبۆری پلاستیکی بەهێزکراو بە ڕیشاڵی شووشە (GRP Pipes)کوالێتی زۆر بەرز، لەلایەن کۆمپانیای ئەلنەجمە ئەلوەتەنیەوە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێچانەوەی بەردەوامی ڕیشاڵ (CFW) بەرهەم دەهێنرێن. ئەم بۆرییانە کێشیان سووکە، بەرگی بەرزیان دژی داخوران هەیە، کارایی هایدرۆلیکی نایاب (ئاستی گواستنەوەی شلە) و تەمەنی خزمەتگوزاریی درێژیان هەیە. گونجاون بۆ گواستنەوەی ئاو، ئاوەڕۆ، ئاوی پیس، ئاودێری، هێڵەکانی پرۆسەی پیشەسازی، سیستەمی ئاوی ساردکەرەوە، دامەزراوەکانی نەوت و گاز، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، شیرینکردنەوەی ئاوی دەریا و پڕۆژە دەریاییەکان. تایبەتمەندییەکان • بەرهەم: بۆری پلاستیکی بەهێزکراو بە ڕیشاڵی شووشە (GRP) • شێوازی بەرهەمهێنان: پێچانەوەی بەردەوامی ڕیشاڵ (CFW) • پۆلێنی فشار (پەستان): PN1–PN32 باڕ (١ – ٣٢ باڕ) • پۆلێنی ڕەقی: SN1250–SN10000 N/m² • درێژییە ستانداردەکان: 6 مەتر و 12 مەتر • درێژی تایبەت: لەسەر داواکاری بەردەستە • ماددە سەرەکییەکان: ڕیشاڵی شووشە، ڕەزینی پۆلیئێستەر و لمی سیلیکا • سیستەمی پێکەوەبەستن: کۆپلینگی GRP لەگەڵ ئەڵقەی داخستن (دژە لێچوون) EPDM • تایبەتمەندییەکان: بەرگری لە دژی داخوران، پوکانەوە و ماددە کیمیاییەکان، لەگەڵ پاراستن لە تیشکی(سەروو بەنەوشەیی) UV لەسەر داواکاری. • بەستن (بەکار هێنان): کێشی کەمە و گواستنەوە و دامەزراندنی ئاسانە • بەرهەمهێنان بەپێ ی داواکاری تایەبەت بۆ: تیرە، پۆلێنی فشار، پۆلێنی ڕەقی، درێژی و شێوازی پێکەوەبەستن دەتوانرێت بەپێی پێداویستییەکانی پڕۆژە بەرهەم بهێنرێت قەبارە بەردەستەکان - تیرەکانی: DN300، DN350، DN400، DN450، DN500، DN600، DN700، DN800، DN900، DN1000، DN1100، DN1200، DN1300، DN1400، DN1500، DN1600، DN1700، DN1800، DN1900، DN2000، DN2100، DN2200، DN2300، DN2400، DN2500، DN2600، DN2700، DN2800، DN2900 وە DN3000. ئەو تاقیکردنەوەنەی بۆ کولێتی جۆری بەرهەمەکانمان ئەنجامی دەدەین: هەر بۆرییەکی GRP پشکنینی بینراو بە پێ ی ستانداردی (ASTM D2563) ، وە پشکنینی ڕەهەندەکان (ASTM D2583)، وە تاقیکردنەوەی پێوەری ڕەقی بارکۆڵ (ASTM D2583)ی بۆ ئەنجام دەدرێت. نموونەکانی هەر کۆمەڵە بەرهەمهێنانێک بۆ فشاری هایدرۆستاتیکی تاقیکردنەوەی پێوەری (ASTM D2992)بۆ دەکرێت، وە ڕەقی و چەمانەوەی بۆری (ISO 7685 & ASTM D2412)، هێزی ڕاکێشانی درێژی (ASTM D638 & ISO 3268)، هێزی ڕاکێشانی بازنەیی (ASTM D2290 & ISO 8521)، وە کەمبوونەوەی کێش لە کاتی سووتاندن بە (ASTM D2584) تاقی دەکرێنەوە. بورەکانی بەکارهێنانەکانی ئەم بەرهەمە گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە و ئاوی قورس، تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و ئاوی پیس، ڕێڕەوی ئاوی باران، ئاودێری کشتوکاڵی، هێڵە بۆرییە پیشەسازی و کیمیاییەکان، سیستەمی ئاوی ساردکەرەوە، دامەزراوەکانی نەوت و گاز، بەرهەمهێنانی کارەبا، شیرینکردنەوەی ئاوی دەریا، پڕۆژە دەریاییەکان و پڕۆژەکانی وزەی ئاو.
| کۆمپانیای بەرهەمهێنەر | Al Najma Al Watanya / النجمة الوطنية |
| بنەچە | Iraq |
| کۆدی بەرهەم | GRP-001 |
| شوێن | کەلار |