هێشتا هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە. یەکەم کەس بە بۆ هەڵسەنگاندن!
ئامێری ناوماڵ و ئەلیکترۆنیات / بابەتی ماڵی زیرەک
چۆپەری خواردنی RITAL کوالێتی ئەوروپی | هێزی بەرز | پارێزی پێشکەوتوو | کاتپاشەکەوتکردن چۆپەری خواردنی RITAL بە کوالێتی ئەوروپی دروستکراوە و دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ئامادەکردنی خواردن بۆت خێراتر، ئاسانتر و کارامەتر بکات. بە کاسەیەکی ٣ لیتری، سیستەمی ٤ تیغ، ٣ خێرایی جیاواز و چەندین سیستەمی پاراستن، هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە. کاسەی ستانیلس ستیل ٣ لیتری کاسەکە توانای ٣ لیتر هەیە و لە شووشەیەکی بەهێز و کوالێتی بەرز دروستکراوە، کە گونجاوە بۆ ئامادەکردنی بڕێکی باش لە پێکهاتەکانی خواردن لە یەکجاردا. سیستەمی ٤ تیغ و ٢ تیغ ئامێرەکە بە ٤ تیغی بەهێز پێکهاتووە، کە بۆ وردکردن و ئامادەکردنی جۆراوجۆری پێکهاتەکانی خواردن بە کارامەیی دیزاین کراون. وە هەروەها سیستەمی ٢ تیغ بەکاردێیت بۆ وردنکردنێکی کەمتر ٣ خێرایی جیاوازی کارکردن RITAL سێ خێرایی جیاوازی کارکردنی هەیە: • خێرا بۆ کارکردنی خێرا و کەمکردنەوەی کاتی ئامادەکردن. • مامناوەند بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و کارکردن بە شێوەیەکی هاوسەنگ. • هێواش بۆ ئەو پێکهاتانەی پێویستیان بە کارکردنی هێواشتر هەیە. ئەم سێ خێراییە ڕێگەت پێدەدەن خێرایی کارکردنی ئامێرەکە بەپێی جۆری پێکهاتەکان و پێویستییەکانت کۆنترۆڵ بکەیت. خێرایی،کات و پاشەکەوتکردن توانایەکی باشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاتی ئامادەکردنی خواردن. بەهۆی سیستەمی ٤ تیغ و کارکردنی بەهێزەوە، دەتوانیت زۆرێک لە پێکهاتەکان لە کاتێکی کەمتر ئامادە بکەیت و کاتێکی زیاتر بۆ کارە ڕۆژانەکانی ترت پاشەکەوت بکەیت. سێنسەری پاراستن ئامێرەکە بە سێنسەری پاراستن پێکهاتووە، کە دڵنیایی دەدات سەرپۆشەکە بە دروستی لەسەر کاسەکە دانراوە. ئەگەر سەرپۆشەکە بە دروستی جێگیر نەکرابێت، ئامێرەکە کار ناکات. سیستەمی ئۆتۆماتیکی پاراستنی مۆتۆر ئەگەر مۆتۆرەکە بەهۆی بەکارهێنانی درێژخایەن یان فشارێکی زۆرەوە گەرم ببێت، سیستەمی پاراستنی ناوخۆیی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی مۆتۆرەکە دەکوژێنێتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بۆ پاراستنی مۆتۆر. دوای ئەوەی مۆتۆرەکە پشووی پێ بدرێت و سارد ببێتەوە، دەتوانیت دووبارە ئامێرەکە بەکاربهێنیت. پاککردنەوەی ئاسان بەشەکانی چۆپەرەکە بە ئاسانی لە یەکتر جیا دەکرێنەوە، کە پاککردنەوە و شۆردنیان ئاسان دەکات و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی ئامێرەکە. کوالێتی ئەوروپی بەرهەمەکە بە کوالێتی ئەوروپی دروستکراوە و لە پرۆسەی بەرهەمهێنانیدا گرنگی بە کوالێتی، پارێزی و کارامەیی دراوە. گەرەنتی گۆڕینەوەی دوو ساڵ بۆ دڵنیایی و ئارامی زیاتر بۆ کڕیاران، RITAL گەرەنتی گۆڕینەوەی دوو ساڵ پێشکەش دەکات. تایبەتمەندییەکان بە کورتی براند: RITAL توانای کاسە: ٣ لیتر ماددەی کاسە: ستانیل ستیل ژمارەی تیغ: ٤ تیغ و ٢ تیغ خێرایی کارکردن: ٣ خێرایی خێرا، مامناوەند، هێواش سێنسەری پاراستن: بەڵێ پاراستنی مۆتۆر: کوژاندنەوەی ئۆتۆماتیکی لە کاتی فشاری زۆر پاککردنەوە: بەشە جیاکراوەکان کوالێتی: ئەوروپی گەرەنتی: گەرەنتی گۆڕینەوەی دوو ساڵ گەرەنتی مۆتۆر بۆ دڵنیایی زیاتر بۆ کڕیار، بەرهەمەکە گەرەنتی گۆڕینەوەی دوو ساڵ بۆ مۆتۆر پێشکەش دەکات. ئەم گەرەنتییە دڵنیایی زیاتر بە کڕیار دەدات کە لە ماوەی گەرەنتیدا، بەپێی مەرج و ڕێوشوێنەکانی گەرەنتی، بەرهەمەکە پشتگیری و خزمەتگوزارییە پێویستەکانی وەردەگرێت. هێزی بەرز، پاراستنی پێشکەوتوو و بەکارهێنانی ئاسان هەڵبژاردەیەکی کارامە و گونجاوە بۆ چێشتخانەی مۆدێرن
| کۆمپانیای بەرهەمهێنەر | Italy |
| بنەچە | Iraq |
| کۆدی بەرهەم | Rt-1016 |
| شوێن | سلێمانی |